بنزیمە بێدەنگی شکاندوو لەسەرچوونی لە ڕیاڵ مەدرید هاتە دەنگ

کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هیرشبەری یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی مارکای ئیسپانیدا بێدەنگی شکاندوو ئاشکرای کرد کە تا ئێستا بیری لە جێهێشتنی یانەی ڕیاڵ مەدرید ، نەکرۆتەوەو نامەوێت ئەو یانەیە جێبهێڵم لە ئێستاو داهاتووداو ئەو هەواڵانەی باس لە چوونی من دەکەن لە مەدرید هەمووی دورە لە راستی و هەڵبەسراون.

هەروەها بنزیمە ئامادەی خۆی نیشاندا لە رۆژی چوارشەممە بەرامبەر بە یانەی پاریسانجێرمان لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا یاری بکات .

بنزیمە شەوی رابردوو بەهۆی پێکانێکی سووکەوە نەیتوانی بەشداری یاری یانەکەی بەرامبەر بە یانەی لیڤانتی بکات لە خولی ئیسپانی.


ئا/ شاهۆ فایق



PM:08:31:18/10/2015