KFA- ئەمڕۆ شەممە لە یاریگەی فڕەنسۆ هەریری لە هەولێر، تاقیكردنەوەی تیۆری و جەستەیی بۆ ناوبژیوانانی تۆپی پێی كوردستان ئەنجامدرا.
تاقیكردنەوەكان بە چاودێریی راستەوخۆی سەرۆك و ئەندامانی یەكێتیی تۆپی پێ و بە سەرپەرشتی لیژنەی ناوبژیوانان ئەنجامدرا و بە سیستمی ئەلیكترۆنی ئەنجام درا.
هاوكات ناوبژیوانانی سەرجەم شارەكانی كوردستان بەشداربوون و بە دوو كاتی جیاواز تاقیكردنەوەكان بەڕێوەچوو.
هەروەها ئەمساڵ بۆ یەكەمجار پشكنینی چاو بۆ ناوبژیوانان ئەنجامدرا و پسپۆڕی تایبەتی پشكنینی چاو پرۆسەكەی بۆ ناوبژیوانان بەڕێوەبرد.
ئامانج لە تاقیكردنەوەكان، ئامادەكاری و زانینی ئاستی تیۆری و جەستەیی ناوبژیوانانە بۆ وەرزی نوێی خولەكانی كوردستان، هەرچەندە هێشتا دەستپێكردنی وەرزی نوێ لە دووڕیانی دابینكردنی بوودجەی یانەكان و یەكێتیی تۆپی پێدا ماوەتەوە.
speemedia