بەفەرمی ماوەی دورکەوتنەوەکەی ڤاران راگەیەنرا
دوای ئەوەی لە یاری بەرامبەر بە یانەی شاختار لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا رافایل ڤاران توشی پێکان هات و یاریگای جێهێشت ، ئەمرۆ لە نەخۆشخانەی سانیتاس پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام درا و دەرکەوتووە کە پێکانێک لە ماسولکەکانی قاچی راستیدا هەیە.
رادیۆی کادینا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە ڤاران بۆ ماوەی سێ تا چوار هەفتە لە یاریگاکان دوردەکەوێتەوەو ناتوانێت بەشداری یاریەکانی ڕیاڵ مدرید بکات.
ئا/ شاهۆ فایق
PM:05:39:27/11/2015