دوای ئەوەی ئەمرۆ فیفا بەفەرمی لیستی کۆتایی سێ باشترین یاریزانانی جیهانی بۆ خەڵاتی باڵۆن دۆر بڵاو کردەوە ،رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەناوبانگی بەریتانی بە بەڵگەو بە ژمارە دەریدەخات رۆناڵدۆ شایەنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١٥ یە نەک میسی بەجۆرێک ئەو رۆژنامەیە پشتی بە سەرجەم یاریەکانی ئەو دوو یاریزانە لەگەڵ یانەکانیان و هەڵبژاردەکانیان بەستووە.
لە راپۆرتەکەی دەیلی مەیلدا هاتووە رۆناڵدۆ لە ساڵی ٢٠١٥ دا لەگەڵ یانەکەی و هەڵبژاردەکەیدا ، لە ٥١ یاری ٤٨ گۆڵی تۆمار کردووە، بەڵام میسی لە ٥٤ یاریدا ٤٤ گۆڵی تۆمار کردووە ، بەمەش دەردەکەوێت رۆناڵدۆ لە میسی کەمتر یاری ئەنجام داوەو لەویش زیاتر گۆڵی تۆمار کردووە.
هەروەها رۆژنامەکە یاری و گۆڵەکانی نەیماری سێیەم پاڵێوراوی باڵۆن دۆر ئاشکرا دەکات و بڵاوی کردۆتەوە نەیمار لە ٥٤ یاریدا ٤٢ گۆڵی تۆمار کردووە.
سەبارەت بەم وەزە تا ئێستە رۆناڵدۆ لە ٢٠ یاری ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە ، بەڵام میسی لە ١٣ یاری ٩ گۆڵی تۆمار کردووە ، هەرچی نەیمار داسێلڤایە لە١٩ یاریدا ١٦ گۆڵی تۆمار کردووە.
speemedia