دۆنگا" براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری دیاری کرد


ڕاهێنەری هەڵبژاردەی بەڕازیل دۆنگا ئاشكرای كرد كە دەنگی یاوە بە نیمار بۆ بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر لەجیاتی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ و لیۆنێل میسی.
هێرشبەری یانەی بەرشەلۆنە نیمار كە دەستێكی باڵای هەبووە لە یارمەتیدانی یانەكە بۆ بردنەوەی نازناوەكان و وە یەكێكە لە سێ پاڵێواراوەکان بۆبەدەست هێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر, كەتوانیویەتی  (16) گۆڵ بكات لە  (18)  یاریدا لەگەڵ یانە كەتەلۆنیەكە لەمساڵدا.
 دۆنگا پێیوایە كە نیمار شایستەیە بۆ بەدەست هێنانی باڵۆن دۆر, لەكاتێكدا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ نەیتوانیوە هەمان ئاستی ساڵی ڕابردوو پێشكەش بكات, وە لیۆنێل میسیش بەهۆی پێكانەوە بۆماوەیەك لەیاریگاكان دوركەوتەوە.
دۆنگای تەمەن 52 ساڵ لەچاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ پەیامنێری ڕۆژنامەی (Esport) ئاشكرایكرد كە دەنگی داوە بە نەیمار.
لە ساڵی ڕابردوودا كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ زۆر باش بووە,وە باشترین وەرزی هەبووە لەبەرئەوەی ڕیاڵ مدرید لە ئاستێكی باشدا بوو, ئەوە لەبەر ئەوە نییە كە ئەو لە ئێستادا باش یاری ناكات , لەبەر ئەوەی ئەو لەو ئاستەدا نەماوە كە لە ساڵی ڕابردوودا پێشكەشی ئەكرد.
وە میسی ئاستی باشە, بەڵام  نیمار لەم كاتەدا ئاستی بەرزبووەتەوە و دەوری سەركردەی بینیوە لە یانەكەیدا.
لە ئێستادا رۆنالدۆ و میسی ململانێ‌ دەكەن بۆ بە دەست هێنانی ئەو خەڵاتە , كە لەدوای ساڵی 2007 ریكاردۆ كاكا یاریزانی یانەی میلانی ئیتالی توانی بەدەستی بهێنێت لە دوای ئەو ساڵەوە ئەو خەڵاتە لە نێوان ئەو دوو یاریزانە دابەشكراوە.
هەرچۆنێك بێت, نیمار تاكە یاریزانە كە بتوانێت ركابەری هەردوو یاریزان بكات . 
وە لە11/1/2016 لە زیوریخی  سویسرا ئەو خەڵاتە دابەش ئەكرێت كە یەكێك لەو سێ‌ یاریزانە خەڵاتەكە بەدەست دێنن .

رەوەند کاوە


AM:02:41:09/12/2015