بەبەڵگەوە: ئۆزێل لە میسی و رۆناڵدۆ باشترە

مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی یاریزانی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی ئەمساڵ ئاستی لە لوتکەی یاریکردنیدایە و بە جۆرێک تا ئێستە گۆڵدروستکاری هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەورروپایە و زۆرترین گۆڵی بۆ هاورێکانی دروست کردووە.

ئۆزێل لە ساڵی ٢٠٠٨ وە تا ئێستە ١٠١ گۆڵی بۆ هاورێکانی دروست کردووە لە پێش هەریەکە لە میسی و رۆناڵدۆ و دیماریا و فابریگاس دێت.

لە پلەی دووەم میسی بە دروستکردنی  ١٠٠ گۆڵ، لە دوای ئۆزێل دێت و دوای میسیش سیسک فابریگاسی ئیسپانی دێت بە دروستکردنی ٨٤ گۆڵ.
پلەی چوارەمیش بۆ رۆناڵذۆی یاریزانی ریاڵ مەدرید دێت بە دروستکردنی  ٧٥ گۆڵ و دوای ئەویش ئەنخێل دیماریا دێت بە ٦٨ گۆڵ.


SPEE SPORT





PM:10:00:22/12/2015