زینەدین زیدانی فەرەنسی و ڕاهێنەری یانەی ڕیاڵ مەدرید لە بەردەم
تاقیکردنەوەیەکی گەورەدایە لە پێنج یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید ، چاوەڕوان دەکرێت
ئاستی ڕاستەقینەی خۆی و یانەکەی بەدیار بکەوێت.
لە دوو یاری داهاتووی ڕیاڵ مەدرید و زیدان بەرامبەر بە یانەکانی گراناداو
ئاتلەتیک بیلباو دەبێت و دواتریش لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە ئەرکێکی
زەحمەتدا رووبەرووی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەبێتەوە.
دوای یانەی رۆما لە خولی ئیسپانی دوو یاری تر ئەنجام دەدات و بەرامبەر بە یانەکانی مەلەگەو ئاتلەتیکۆ مەدرید دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت هەردوو یاریەکە زەحمەت و قورس بێت.
SPEE SPORT