بەڵگە: بنزیمە' لە ڕۆناڵدۆ و میسی و سوارێز و نەیمار باشترە


کەریم بنزیمەی فەرەنسی و هێڕشبەری یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی لە رووی گۆڵ تۆمارکردنەوە لە سەرجەم هێرشبەرانی لالیگا لەم وەرزەدا باشترە.

رۆژنامەی ئاس بلاوی کردۆتەوە بنزیمە ١٩ گۆڵی لە ١٨ یاریدا تۆمار کردووە کە بەڕێژەی ١.٠٦ گۆڵە لە هەر یاریەکداو ئەمەش باشترین ڕێژەی گۆڵ تۆمارکردنە لە لالیگادا.

دوای ئەویش سوارێز دێت بە تۆمارکردنی ٢٠ گۆڵ و دوو یاری لە بنزیمە زیاتر ئەنجام داوەو رێژەی گۆڵەکانیشی ٠.٩٥ لە هەر یاریەکدا.

دوای سوارێزیش گاریس بەیڵ دێت و ١٣ گۆڵی لە ١٥ یاریدا تۆمار کردووە بە ڕێژەی ٠.٨٧ لە هەر یاریەکدا.

پلەی چوارەمیش بۆ نەیمار دێت بە بە تۆمارکردنی ١٦ گۆڵ لە ١٩ یاریدا و بەڕێژەی ٠.٨٤ لە هەر یاریەکدا.

لە پلەی پێنجەمیش رۆناڵدۆ دێت بە تۆمارکردنی ١٩ گۆڵ لە ٢٣ یاریدا و بە ڕێژەی ٠.٨٣ لە هەر یاریەکدا.

بەڵام تا ئێستا میسی ناوی لە لیستەکەدا نیە.



SPEE SPORT


AM:12:26:10/02/2016