پێش یاریەکەی ڕۆما هەواڵێکی ناخۆش بۆ هاندەرانی ڕیاڵ مەدرید


نزیکە سێ کاتژمێری ماوە بۆ یاری نێوان ڕیاڵ مەدرید و ڕۆما لە یاری چوونی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپاو یانەی ڕیاڵ مەدرید پێش یاریەکە کێشەی لەپێکهاتەکەیدا بۆ دروست بوو.

رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاوی کردەوە ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید جەیمس رۆدریگێز بەهۆی ئازارێک لە پشتیدا ڕاهێنانەکانی ڕیاڵ مەدریدی جێهێشتووە.

رۆژنامەی مارکا ئاشکرای کردووە پێناچێت جەیمس یاری بکات و ڕەنگە لە شوێنی ئەو خیسێ یاری بکات.



SPEE SPORT



PM:07:11:17/02/2016