شەوی ڕابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە دوو گۆڵ بێ وەڵام شکستی بە یانەی ئارسناڵ
هێناو مەسعود ئۆزێلی ئەڵمانی
ویاریزانی ئەو یانەیە ژمارەکان پێمان دەڵێ ئەو یاریزانە بە کەڵکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا نایەت.
رۆژنامەی میترۆی بەریتانی بڵاو کردۆتەوە ئۆزێل هەرچەندە لە خولی ئینگلیزی
ئەم وەرزە چەندین گۆڵی تۆمار کردووەو دروست کردووە بەڵام دوای نۆ یاری نەیتوانیوە
هیچ گۆڵێک تۆمار بکات و دروست بکات لەگەڵ یانەی ئارسناڵ.
بە هەمان شێوەش شەوی ڕابردوو بەرامبەر بە یانەی بەرشەلۆنە ئۆزێل نەیتوانی ئاستێکی سەرنج ڕاکێش
پیشکەش بکات.
spee sport