ڤیدیۆ: بە لێهاتووی بی بی سی ڕیاڵ مەدرید سیڤیلیەی توشی شکست کرد


لە خولی لالیگای ئیسپانی و لە هەفتەی ٣٠ ئەو خولەدا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە لێهاتووی چەکی بی بی سی توانی بەئەنجامی چوار گۆڵی خاوێن شکست توشی یانەی سیڤیلیەی میوانداردا بێنێت و جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ ئاتلەتیکۆ مەدرید بکاتە یەک خاڵ.

گۆڵەکان کەریم بنزیمەو ڕۆناڵدۆ و گاریس بەیڵ و خیسێ تۆماری کرد بەڵام ڕۆناڵدۆ لێدانێکی سزای لە یاریەکە لە دەستدا.

رۆناڵدۆ توانی گۆڵی ژمارە ٢٨ ی خۆی لە خولەکە تۆمار بکات و بەتەنها گۆڵکاری خولەکەیە.

بەم سێ خاڵە یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ٦٥ خاڵ لە پلەی سێیەمی خولەکە دێت و یانەی ئاتلەتیکۆمەدریدیش بە ٦٦ خاڵ دووەمە.




spee



AM:12:45:21/03/2016