لەخولی پلەیەكی كوردستان یانەی سیروانی نوێ‌ شەهیدانیشی تێپەڕاند

یاریەكانی خولی پلەیەكی فاستلینكی كوردستان بەردەوامە‌و یانەی سیروانی نوێ‌ لەسەركەوتنەكانی بەردەوامە‌و لەدەرەوەی یاریگای خۆی توانی یانەی شەهیدانیش تێپەڕاند.


گێمی یەكەمی یاریەكە هەردوو یانە بەهێرشكردن دەستیان بەیاری كرد پێش ئەم یاریە یانەی سیروانی نوێ‌ سەركەوتنی بۆ قۆناغی چوارگۆشەی زێڕین مسۆگەر كردبوو ، بەڵام یانەی شەهیدان پێویستی بەسێ خاڵی یاریەكە بوو بۆ دوركەوتنەوە لەناوچەی سوری ڕیزبەندی، بۆیە یاریزانانی هەردوو یانە نەیانتوانی سود لەهێرشەكان ببینن‌و ئەو گێمەش بەبێ‌ گۆڵ كۆتای هات.


گێمی دوەم یاریەكە زیاتر بەهێزی بەخۆیەوە بینی لەلایەن هەردوو یانەوە، بەڵام یانەی میوان سەركەوتوو بوو لەتۆمار كردنی گۆڵ‌و لەخولەكی 66 مستەفا مەحمود یانەی سیروانی نوێی بەگۆڵێك پێشخست، دوای ئەو گۆڵە یانەی خاوەن یاریگا هەوڵی زۆریدا بۆ یەكسان كردنەوەی ئەنجامەكە، بەڵام سەركەوتوو نەبون‌و لەكۆتایشدا یاریەكە بەگۆڵێكی بێ‌ بەرامبەر لەبەرژەوەندی یانەی سیروانی نوێ‌ كۆتای هات. 


بەو ئەنجامە یانەی سیروانی نوێ‌ بووە خاوەنی بەپلەی یەكەمی كۆمەڵەكەی سەركەوت بۆ چوار گۆشەی زێڕین‌و یانەی شەهیدانیش بە6خاڵ لەپلەی چوارەمی كۆمەڵەكەیدایە.
spee- kfa



AM:12:34:30/03/2016