لە هەفتەی ٣٣ ی
خولی یانەکانی ئیسپانیا یانەی ڕیاڵ مەدرید بردنەوەیەکی گرنگی بە دەستهێناو توانی
خۆی بگەیەنێتە ڕیزبەندی دووەمی خولی ئیسپانیا.
ڕیاڵ مەدرید لە
دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی یانەی
خیتافی دوای ڕیزبەندی خولەکەو لە ئەنجامدا بە پێنج گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک
سەرکەوتنی بەسەریدا تۆمار کرد.
گۆڵەکانیش بنزیمە
ئیسکۆو بەیڵ و جەیمس و ڕۆناڵدۆ تۆماریان
کرد.
ڕۆناڵدۆ بە ٣١
پارێزگاری لە پێشەنگی گۆڵکارانی خولی ئیسپانی کرد.
ئێستا ڕیاڵ مەدرید
بە شێوەیەکی کاتی چووە پلە دووەمی خولی ئیسپانیا بە ٧٥ خاڵ.
spee