ئەوەی چاوەڕوان نەدەکرا لەسەر پێکانەکەی ڕۆناڵدۆ ڕویدا



ئەمڕۆ یانەی ڕیاڵ مەدرید پشکنینی پزیشکی بۆ کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ  ئەنجام دا بە بێ ئەوەی ماوەی دورکەوتنەوەکەی ئاشکرا بکات، بەلام رۆژنامەکانی ئیسپانیا نهێنی دزە پێکراو لەسەر پێکانی ئەو یاریزانە بڵاو دەکەنەوە.

پێگەی کادێنا کۆپی ئیسپانی بڵاوی کردۆتەوە ڕۆناڵدۆ ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی ڕۆبی نێودەوڵەتی پشکنی بۆ ئەنجام دراوەو دەرکەوتووە پچرانێک لە ماسولکەکانی ڕانیدا هەیەو پێویستی بە زیاتر لە دوو هەفتە هەیە بۆ ئەوەی لە پێکان باش ببێتەوە.

هەروەها زۆربەی زۆری میدیاکانی ئیسپانیا کۆکن لەسەر ئەوەی رۆناڵدۆ بەشداری یاری گەرانەوە ناکات بەرامبەر بە یانەی مانچستەرسیتی و پێکانەکەی مەترسی دارەو یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای ناکات.


spee




PM:08:20:27/04/2016