یۆفا ناوبژیوانێکی تورکی بۆ یاری بایرن میونشن و ئاتلەتیکۆ مەدرید دیاری کرد
یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی یۆفا بەفەرمی ناوبژیوانی تورکی کۆنێت شاکیری بۆ یاری نێوان بایرن میونشن و ئاتلەتیکۆ مەدرید لە رۆژی سێشەممە لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دیاری کرد.
بڕیارە هەردوو یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید بایرن میونشن لەم هەفتەیە ڕووبەڕووی یەک ببنەوەو یەکێکیان بگاتە یاری کۆتایی.
spee
PM:07:47:01/05/2016