هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری دۆستانەی ئامادەكاری ئەنجامدا


بەمەبەستی باشتر خۆ ئامادەكردن بۆ یارییەكانی پاڵاوانێتی كۆنیفا هەڵبژاردەی كوردستان یەكەم یاری دۆستانەی بەرامبەر یانەی گازی باكوور ئەنجامدا ویاریەكەی بە گۆڵێكی بێ وەڵام لێ بردەوە .
لە سەر یاریگای یانەی هەندرین هەڵبژاردەی كوردستان میواندری یانەی گازی باكووری كرد پێش دەسپێكی یاریەكەدا هەردوو تیپ ساتێك بە بێ دەنگی بۆ گیانی هەریەك لە سەلاح محەمەد كریم ودكتور عاسی وئاسۆ دەروێش وەستان كە بە كارەساتێكی دڵ تەزین كۆچی دوایان كرد .. هەڵبژاردەی كورستان توانی یاریەكە بە تاكە گۆڵی یاریزان جاسم محەمەد كە لە خولەكی 30ی گێمی یەكەم بە تۆپێكی جێگیر تۆماری كرد بباتەوە .
بڕیارە 26 _5 هەڵبژاردەی كوردستان بەرەو وڵاتی روسیا بەرێ بكەوێت بۆ بەشداری كردن لە پاڵەوانێتی كۆنیفا لە بەرامبەردا یانەی گازی باكوور لە چوار گۆشەی زێرینی خولی یانە پلە یەكەكان یاری دەكات وهەفتەی داهاتوو دەبێتە میوانی یانەی سیروانی نوێ .


spee-kfa


PM:11:38:11/05/2016