یانەی هەولێر سەرجەم یاریزانانی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە



بۆ گشت ئەو یاریزانانەی، كە تەمەنیان لەسەرووی 17ساڵە و لە خوارووی 26 ساڵە و گرێبەستیان لەگەڵ هیچ یانەیەكی كوردستان نییە واتە (یاریزانێكی ئازادە) بەتایبەتی یاریزانەكانی تیپە میللیەكان، یانەی وەرزشی هەولێر تاقیكردنەوە بۆ یاریزانەكان دەكات بەمەبەستی دەستنیشانكردنی باشترینیان بۆ یاریكردن لە ریزی یانەی هەولێر.
ئەم ئاگادارییە بۆ ئەو یاریزانانەیە، كە ئاستی هونەریان بەرزە یاخود خاوەن بەهرەن...
رۆژی شەممە كاتژمێر 5:30ی ئێوارە لە یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری ئامادە بن.
تكایە هاوكارمان بن لە بڵاوكردنەوەی ئەم ئاگادارییە بۆ ئەوەی زۆرترین كەس ئامادەی ئەم تاقیكردنەوە بێت...




PM:07:59:28/07/2016