یاریەكانی هەفتەی یەكەمی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان كۆتای هاتو یانەی سیروانی نوێ میوانی تازەی خولەكە لەیاریگای خۆی یانەی هەندرێنی شاری هەولێری تووشی یەكەم دۆڕاندن كرد.
گێمی یەكەم هەردوو یانە یاریەكی ئاست مام ناوەندییان ئەنجامداو هیچ هێرشێكی مەترسیداریان لەم گێمەدا نەكردە سەر گۆڵی یەكتری تاخولەكی زیاد كراودا گۆڵپارێزی یانەی هەندرێن ڕێگربوو لەگۆڵێكی دروستی سیروانی نوێ كاتێك تۆپەكەی دوورخستەوەو ئەو گێمەش بەبێ گۆڵ كۆتای هات.
گێمی دووەم جیاواز بوو بۆ یانە تازە سەركەوتووەكە سیروانی نوێ پلانەكەی ڕاهێنەری سیروانی نوێ سەركەوتوو بوو كاتێك چەندین گۆڕانكاری ئەنجامداو چەندین هێرشی مەترسیداریشیان كردە سەر گۆڵی تیپی بەرامبەر، ئەگەر گۆڵپارێزی هەندرێن نەبوایە یانەی خاوەن یاریگا دەبوووە خاوەنی چەندین گۆڵ، بەڵام یاریەكە گۆڵی بەخۆیەوە نەبینی تا خولەكی 88ی یاریەكە دوای گۆڕینەوەی چەند پاسێك لەلایەن یاریزانانی سیروانی نوێوە بێرون حامید سیروانی نوێی كردە خاوەنی گۆڵی یەكەمو ئەو گۆڵەش بەس بۆ ئەوەی یاریەكە بەسودی یانەی سیروانی نوێ كۆتای هاتو یەكەم سێ خاڵیان بەدەستهێنا.
spee- kfa