ئۆزێل چۆن باسی رۆناڵدۆ دەکات کاتێک لە ریاڵ مەدرید بووە

یاریزانی ئەڵمانی و ئێستای یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی کە پێشتر یاری بۆ ریال مەدرید کردووە، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەل تەلەڤزیۆنی فەرمی یانەکەی باسی هاوڕێیەتی خۆی و رۆناڵدۆ دەکات و بە کەسێکی سەرسورهێنەری وەسف دەکات.

ئۆزێل دەڵێ ئەو یەکێکە لە باشترین یاریزانەکانی جیهان و مێژوو ، رۆنالدۆ کەسێكی زۆر باشەو هاورێیەکی دڵسۆزە ئەو هەمیشە یەکێک بووە لە هۆکارەکانی ئاست بەرزی من لە ریال مەدرید .

ئۆزێل دەڵێت جیاوازی رۆناڵدۆ لەگەڵ یاریزانەکانی تری ریاڵ مەدرید لەو کاتەدا ئەوە بووە کە رۆناڵدۆ یەکەم کەس بوو دەگەیشتە شوێنی ڕاهێنانەکان وکۆتا کەسیش بووە دەگەڕایەوە بۆ ماڵەوەو پشوو دان.




PM:02:19:08/11/2016