بڕیارە رۆژی دووشەممە لە وڵاتی فەرەنسا ئاهەنگی
دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ٢٠١٦ کە لە لایەن گۆڤاری فرانس فتبۆڵەوە دابیکراوە ئەنجام
بدرێت و رۆناڵدۆش کە بە رێژەیەکەی زۆر ئەو خەڵاتەی بردۆتەوە بەشداری لە ئاهەنگەکە
ناکات.
میدیاکانی بەریتانیا بڵاویان کردەوە هۆکاری
ئامادەنەبوونی رۆناڵدۆ بۆ ئەوە دەگەرێتەوە ئەو یاریزانە لەگەڵ یانەکەی سەرفەری وڵاتی
ژاپۆنی کردووەو بەشداری جامی جیهانی یانەکان دەکات بۆیە نەیتوانیوە بەشداربێت لە
ئاهەنگی بردنەوەی خەڵاتی باڵۆن دۆری ساڵی ٢٠١٦.