لۆکاسی مۆرای بەرازیلی و یاریزای باڵی راستی یانەی پاریس سانجێرمانی
فەرەنسی پێش یاری یانەکەی کە سبەی لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە
پاڵەوانەکانی ئەوروپا ئەنجام دەدرێت، لێدوانێکی سەیر بەرامبەر میسی دەدات.
مۆرا دەڵێت میسی تەنها بە یەک شێوە کۆنترۆڵ دەکرێت ئەویش ئەو یاریزانە
ببەستیتەوە کە بە داخەوە ئەوەش لە تۆپی پێدا رێگە پێدراو نییە.
سبەی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی شانزەی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا
هەردوو یانەی بەرشەلۆنەو پاریس سانجێرمانی فەرەنسی لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا رووبەرووی
یەکدەبنەوە لە کاتژمێر ١٠:٤٥ خولەک.