بڕوانامه‌ی (C) ـی ئاسیایی به راهێنه‌رانی كوردستان درا
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2017/4/1 به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و سكرتێر و گشت ئه‌ندامانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان له باره‌گه‌ی خۆی، بڕوانامه‌ی (C) ـی ئاسیایی به‌سه‌ر (21) راهێنه‌ری كوردستان به‌خشی، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له تاقیكردنه‌وه‌ی تیۆری و پراكتیكی له خولێكی ئاسیایی به وانه‌بێژی دكتۆر (قاسم له‌زام) سه‌ركه‌وتوو بوون.
بۆ زانین، له رۆژی 2017/2/10 له شاری هه‌ولێر یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به هه‌ماهه‌نگی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق، خولێكی بۆ (22) راهێنه‌ری كوردستان، سازكرد، خوله‌كه ماوه‌ی (10) رۆژی خایاند.
سەفین كانەبی سەرۆكی یەكێتی تۆپی پێی كوردستان خۆشحاڵی خۆی بۆ تەواوكردنی ئەم خولە دەربری و گوتی: دوای ته‌واوكردنی خوله‌كه‌یان به سه‌ركه‌وتوویی، ئه‌مڕۆ له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان (21) راهێنه‌ری دیكه له‌سه‌رجه‌م شاره‌كانی كوردستان بڕوانامه‌ی (C) ئاسیاییان پێدرا، لێره‌وه پیرۆزباییه‌كی گه‌رم له هه‌موویان ده‌كه‌م، هیوادارم زیاتر خۆیان ماندوو بكه‌ن و هه‌موو ئه‌و زانسته‌ی له‌م خوله فێری بوون له خزمه‌ت وه‌رزشی كوردستان به‌كاری بهێنن، لێره‌وه‌ش سوپاسی برایانم له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق ده‌كه‌م، كه پاڵپشتمان بوون له كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله، دووباره پیرۆزه له‌م راهێنه‌ره خۆشه‌ویستانه، له‌گه‌ڵ رێزم .
spee-kfa
PM:11:14:01/04/2017