دەستبەسەر یەختەکەی رۆناڵدۆ گیرا


ئەمڕۆ پۆلیسی ئیسپانیا لە کاتی پشووەکەی رۆناڵدۆدا دەستبەسەر یەختەکەی رۆناڵدۆ دەگرن و دوای پشکنینی جێیدەهێڵن.

رۆژنامەی مارکا بڵاوی کردۆتەوە ئەمڕۆ چوارشەممە پۆلیسی ئیسپانیا بە پێی هەواڵی مارکا پۆلیسی تایبەت بە باج بووە تەواوی یەختەکەی رۆناڵدۆیان پشکنیوە، بەڵام هیچ شتێکیان نەدۆزیوەتەوەو دواتر بە جێیان هێشتووە کە رۆناڵدۆ و خێزانەکەی و دایکوو خوشکەکانی تێدا بوو.

رۆژنامەکە بڵاوی کردۆتەوە تا ئیستا نازانرێت هۆکار چیبووە کە پۆلیس یەختەکەی رۆناڵدۆیان پشکنیوە.



PM:08:30:12/07/2017