خولی پله‌یه‌كی كوردستان: ده‌ربه‌ندیخان نه‌یتوانی له‌كفری بباته‌وه
یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان كۆتای هاتو یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش له‌به‌رده‌م هانده‌ره زۆره‌كه‌ی نه‌یتوانی سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت.
لهیاریگاو له‌به‌رده‌م هانده‌ره زۆرهكهیداو له‌میانه‌ی یه‌كێك له‌یاریه‌كانی هه‌فته‌ی سێیه‌می خولی پله‌یه‌كی كوردستان، یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان میوانداری یانه‌ی كفری كرد.
گێمی یه‌كه‌م یاریزانانی هه‌ردوو یانه چه‌ندین هێرشیان كرده سه‌ر گۆڵی یه‌كتری، به‌ڵام په‌له‌كردنی یاریزانان رێگربوو له‌تۆمار كردنی گۆڵ‌و ئه‌و گێمه‌ش هه‌روا به‌بێ گۆڵ مایه‌وه.
گێمی دووه‌م به‌پێچه‌وانه‌وه یاریه‌كه به‌هێز تربوو كاتێك یانه‌ی خاوه‌ن یاریگا توانی به‌هێرشكردن ده‌ست به‌یاری بكات‌و له‌خوله‌كی 58دا شوان كه‌مال یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی گۆڵی یهكهمو جۆش‌و خرۆشی بخاته ناو دڵێ هانده‌رانییه‌وه.
دوای ئه‌و گۆڵه یاریزانانی كفری هێرشه‌كانیان چرتر كرده‌وه بۆ یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه، به‌ڵام په‌له‌كردنیان رێگری یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كه‌ی كرد تا خوله‌كی 90+2 كاتێك مه‌روان جه‌واد به‌لێدانی سه‌ر گۆڵی به‌رامبه‌ری تۆمار كرده‌وه‌و یاریه‌كه‌ش بهگۆڵێكو خاڵێك بۆ هه‌ردوو یانه كۆتای هات.
به‌و به‌رامبه‌ر بونه‌ش یانه‌ی كفری به 7خاڵ له‌یه‌كه‌می ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌مدایه‌و یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخانیش خۆی له‌پله‌ی سێیه‌مدا دهبینێتـهوه به4خاڵ.
spee-kfa
PM:08:13:29/01/2018