ڤیدیۆ:مانچستەرسیتی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا بە مانچستەریونایتد دۆڕا


لە خولی ئینگلتەرا یانەی مانچستەرسیتی لە بەردەم یاریگاو هاندەرانیدا بە یانەی مانچستەریونایتد ٣-٢ دۆڕاو نەیتوانی ئاهەنگی بردنەوەی خولەکە بگێرێت.

مانچستەرسیتی هەرچەندە لە تایمی یەکەم بە دوو گۆڵی کۆمپانی و گۆندۆگان پێشکەوت، بەڵام لە تایمی دووەم لە لایەن مانچستەریونایتدەوە سێ گۆڵی لە لایەن پۆگبا دوو گۆڵ و سمۆلینگەوە لێکراو یاریەکەی ٣-٢ دۆڕاندوو ئاهەنگی بردنەوەی نازناوەکەی دواکەوت بۆ هەفتەی داهاتوو.

بەم دۆڕانە مانچستەرسیتی بە ٨٤ خاڵ پێشەنگی خولەکەیەو مانچستەریونایتدیش بە ٧١ خاڵ لە پلەی دووەم دێت.






PM:09:44:07/04/2018