ڤیدیۆ: لە گروپی چوارەم کرواتیا بە یەکەم و ئەرجەنتین بە دووەم سەرکەوتن


لە گروپی چوارەمی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەرردوو هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و کرواتیا توانیان بگەنە قۆناغی شانزەو هەریەکە لە نەیجیریاو ئایسلەنداش ماڵئاواییان کرد.

ئەرجەنتین بە بردنەوەی ٢-١ لە نەیجیریا توانی بگاتە قۆناغی شانزە بە دوومی گروپەکەیو لەو قۆناغەشدا رووبەڕووی فەرەنسا دەبێتەوەو یاریەکەی نیوانیان شەممە ئەنجام دەدرێت

دوو گۆڵی ئەرجەنتین میسی و رۆخۆ لە خولەکەکانی ١٤ و ٨٦ تۆمارکران و گۆڵی نەیجیریا مۆسیس لە خولەکی ٥٣ بە لێدانی سزا تۆماری کرد.

لە یاریەکی تردا کرواتیا توانی ٢-١ لە ئایسلەندا بباتەوەو بە یەکەمی گروپەکەی و بە کۆکردنەوەی ٩ خاڵ بگاتە قۆناغی شانزەی مۆندیال.

ریزبەندی کۆتایی گروپەکە:

1-کرواتیا ٩ خاڵ

2-ئەرجەنتین ٤ خاڵ

3-نەیجیریا ٤ خاڵ

4-ئایسلەندا






PM:11:25:26/06/2018