لە پێش یاری هەڵبژاردەکەی بەرامبەر بە ئۆرۆگوای، راهێنەری هەڵبژاردەی
پورتوگال، فێرناندۆ سانتۆس، هەڕەشە لەو هەڵبژاردەیە دەکات و دەڵێت لە مۆندیال
دەریان دەکەین.
بڕیارە سبەی هەردو هەڵبژاردەی پرتوگال و ئۆرۆگوای لە مۆندیالی ٢٠١٨ لە
قۆناغی شانزە لە کاتژمێر ٩:٠٠ بە یەک بگەن.
سانتۆس دەڵێت ئێمە دەتوانین ئۆرۆگوایی لە خولەکە بکەینە دەرەوە،
یاریزانەکانم زۆر بەباشی ئامادەن، سەرەڕای ئەوەی ئەوان راهێنەرێکی زۆر باشیان
هەیەو ماوەی ١٢ ساڵە لەگەڵ ئەو تیپە لە کارەکەی بەردەوامە.