راکیتچ کۆتایی بە هەموو دەنگۆکان هێنا



راکیتچی یاریزانی بەتوانای هێڵی ناوەندی یانەی بەرشەلۆنە، کۆتایی بەهەموو ئەو دەنگۆیانە هێنا کە باس لە چوونی دەکرا بۆ یانەی پاریس سانجێڕمانی فەرەنسی بە بڕی ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ.
لە پاش کۆتایهاتنی یاری نێوان بەرشەلۆنە ڤالاد وەلید راکیتچ لێدوانی بۆ رۆژنامەنوسانداو رایگەیاند لە یانەی بەرشەلۆنە لەگەڵ خێزانەکەم و مناڵەکانمدا دڵخۆشم و لێرە دەمێنمەوەو نامەوێت پەیوەندی بە هیچ یانەیەکی ترەوە بکەم.
هەروەها وتی یانەی بەرشەلۆنە باشترین یانەی جیهانەو ئەوەی ئەم یانەیە بە منی دەدات هیچ یانەیەکی تر ناتوانێت بە منی بدات بۆیە زۆر دڵخۆشم لە باشترین یانەی جیهان یاری دەکەن.



PM:12:49:26/08/2018