یەکەم لێدوانی راهێنەری نوێی ریاڵ مەدرید پاش دەستبەکاربوونی


لە پاش دەستبەکاربوونی لە راهێنەرایەتی یانەی ریاڵ مەدرید، سانتیاگۆ سۆلاری ئەرجەنتینی ئەمڕۆ دوای بەشداریکردنی لە راهێنانەکان لەگەڵ یاریزانانی یانەی ریاڵ مەدرید، بەشداری لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی کردو باسی لە دۆخی یانەکەی و یاریزانەکانی کرد.
سۆلاری لە پرێس کۆنفرانسەکە رایگەیاند ژوری جلگۆڕینی یاریزانەکانم رۆخاوەو هیوایان نەماوە، بەڵام ئەوان دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ دۆخی جارانی خۆیان و ئێستاش من ژمارەیەک یاریزانی جەنگاوەرم لە بەردەستدایەو دەمانەوێت بگەرێینەوە.
هەروەها وتی" پۆستی مەشق و راهێنانی ریاڵ مەدرید دەرفەتێکی گەورەیە لە ژیانی هەرکەسێکداو ئەم یانەیە لە هەموومان گەورەترە کاتێک کاری تێدەکەین.
راشیگەیاند یاری سبەی بەرامبەر بە میلیلا گرنگە وەکو یاریەکانی تر و دەمانەوێت بردنەوە تۆمار بکەینەوە و هەموو یاریزانەکانیشم بە باشی ئامادەن بۆ ئەو یاریەو دەیانەوێت بردنەوە تۆمار بکەن.





PM:11:21:30/10/2018