هیگواین خراپترین خەڵات دەباتەوە


بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی هیگواینی هێرشبەری یانەی ئەیسی میلان لە هەفتەی ١٢ی خولی ئیتاڵیا بەرامبەر بە یانەکەی پێشووی یۆڤانتۆس پێشکەشی کرد، ئەمڕۆ ئەو یاریزانە خراپترین خەڵاتی لە خولی ئیتاڵیا پێدرا.
هیگواین خەڵاتی بەرازی زێڕینی پێدرا، کە ئەم خەڵاتە بە یاریزانێک دەدرێت لەو هەفتەیەدا خراپترین ئاست پێشکەش بکات.
هیگواین لە یاری بەرامبەر بە یانەی یۆڤانتۆس لێدانێکی سزای لەدەستداو کارتی سووریشی وەرگرت، دواتر لە لایەن لیژنەی سزاکانی سەر بە یەکێتی تۆپی پێ ئیتاڵیاوە بۆ دوو یاری داهاتووی خولەکە راگیراوناتوانیت ئامادەی یاری بەرامبەر بە پارماو لازیۆ ببێت.




PM:10:13:14/11/2018