دەنگۆی نزیکبوونەوەی نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاو دەبێتەوە



جارێکی تر دەنگۆی نزیکبوونەوەی نەیمار لە یانەی بەرشەلۆنە بڵاو دەبێتەوەو  ئەو یاریزانە خواستی گەڕانەوەی بۆ یانە کەتەلۆنیەکە ناشارێتەوە.
پاش ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٧ نەیمار بە بڕی ٢٢٢ ملیۆن یۆرۆ چووە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی و یانەی بەرشەلۆنەی جێهێشت، لە ئێستادا ئەو یاریزانە لە یانەکەی دڵخۆش نیەو دەیەوێت بگەڕێتەوە.
ئەمڕۆ سایتی گۆڵ بڵاوی کردۆتەوە، نەیمار بە هاوڕێکانی وتووە دەمەوێ بگەڕێمەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو لە یانەی پاریس سانجێرمان بێزارم.
بە پێی ئەم سەرچاوەیە یانەی بەرشەلۆنە رێگری لە گەڕانەوەی ئەو یاریزانە ناکات و  هەوڵ دەدات ئەو بڕە پارەیە تەرخان بکات کە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی داوای دەکەن .



PM:09:28:20/11/2018