ڤیدیۆ: عێراق و ئێران بە بێ گۆڵ یاریگایان جێهێشت



لە جامی ئاسیای ٢٠١٩ لە گروپی چوارەم لە جەولەی سێیەم و کۆتایدا، هەردو هەڵبژاردەی ئێران و عێراق رووبەڕووی یەکبوونەوەو دوای ئاستێکی بەرز، یاریگایان بە بێ گۆڵ جێهێشت.
هەردوو هەڵبژاردە زۆر هەوڵی گۆڕینی ئەنجامی یاریەکەو تۆمارکردنی گۆڵیاندا بەڵام لە کۆتایدا بە بێ گۆڵ یاریگایان جێهێشت.
بەم ئەنجامە هەردوو هەڵبژاردە هەریەکەو ٧ خاڵیان هەیەو  ئێران بە جیاوازی گۆڵ یەکەمەو عێراقیش بەهەمان خاڵ دووەمی گروپەکەیەتی.
عێراق رووبەرووی قەتەر یانە سعودیە دەبێتەوە لە قۆناغی شانزەو ئێرانیش رووبەڕووی سێیەمی گروپەکانی دووەم یان پێنجەم یان شەشەم دەبێتەوە.

هەڵبژاردەی ڤێتنامیش توانی ٢-٠ لە  یەمەن بباتەوەو سەرکەوت بۆ پلەی سێیەمی و  چاوەروان دەبێت.



1-    ئێران ٧ خاڵ
2-    عێراق ٧ خاڵ
3-    ڤێتنام ٣ خاڵ
4-    یەمەن سفر





PM:09:17:16/01/2019