یانەی هەولێر راهێنەرێکی نوێی هێنایە ریزەکانی

ئەمرۆ دووشەممە دەستەی راھێنەرانی یانەی ھەولێر بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان پێشکەش بە یانەکە کرد.
دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا بەفەرمی دەستلەکارکێشانەوەی ھەریەکە لە بەرێزان ( نازم شاکر) و ( فاروق عەبدئەلجاسم) یاریدەدەری راھێنەر و ( ھادی جابر) راھێنەری گۆلپارێز قبولکرد و سوپاسی ستافی راھێنەرانیان کرد، کە لەم ماوەیەدا ئەرکی راھێنەرایەتی یانەکەیان وەرگرت.
ھەر لەم کۆبوونەویدا بەفەرمی یانەی ھەولێر (ئەکرەم ئەحمەد سەلمان) وەکو راھێنەر دەستنیشان کرا و ھەریەکە لە (تەھا قادر) و ( حەیدەر مەحمود) بووە یاریدەدەری راھێنەر و (کاوە ئیبراھیم) بووە راھێنەری گۆلپارێز.
ستافی راھێنەران لە رۆژی سێشەممە دەستبەکار دەبێت و یاری یانەی ھەولێر بەرانبەر نەفت میسان دەبێتە یەکەم یاری فەرمی دەستەی راھێنەران.
جێگەی باسە ئەکرم سەلمان یەکەم نازناوی خولی نایابی عێراقی بۆ یانەی ھەولێر بەدەست ھێنا لە وەرزی (٢٠٠٦-٢٠٠٧) و راھێنەرایەتی چەندین یانەی عێراق و ئوردن و یەمەن و بەحرێن بەرێوەبردووە و راھێنەرایەتی ھەلبژاردەی عێراق کردووە.

راگەیاندنی یانەی هەولێر



PM:10:46:29/04/2019