ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدرید فرۆشتنی یاریزانێكی تری راگەیاندو
کۆڤاسیچی بە تەواوی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزی دا.
کۆڤاسیچ لە وەرزی رابردوو بە خواستن بۆ یانەی چێڵسی یاری کرد، بەهۆی
نیشاندانی ئاستی بەرزەوە، ئەو یانەیە بڕیاریدا بۆ هەمیشەی بیگوازێتەوە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، کۆڤاسیچ بە بڕی ٥٠ ملیۆن یۆرۆ
پەیوەندی بە یانەی چێڵسی ئینگلیزییەوە کردووە.
چاوەڕوان دەکرێت لە چەند کاتژمێری داهاتوو، تیۆ هێرناندێزی فەرەنسیش
پەیوەندی بە یانەی ئەیسی میلانی ئیتاڵی بکات.
یانەی ریاڵ مەدرید دوای هێنانیا پێنج یاریزان لەم وەرزەو خەرخکردنی ٣٠٠
ملیۆن یۆرۆ، دەیەوێت لیستی یاریزانەکانی کەمبکاتەوە.