ئێوارەی ئەمڕۆ یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی ناخۆشترین هەواڵی بۆ هاندەرانی
راگەیاندو پێکانێکی قورسی مارکۆ ئەسینسیۆوی ئیسپانی بڵاوکردەوە.
لە یاری ئەمڕۆی نێوان ریاڵ مەدرید وئارسناڵ کاتێک یاریەکە ٢-٢ کۆتایی هات و
یانە شاهانەیەکە ٣-٢ بە لێدانەکانی سزا براوە بوو،ئەسینسیۆ توشی پێکان هات و
بەوهۆیەوە یاریگای جێهێشت.
ئەمرۆ یانەی ریاڵ مەدرید لە بەیاننامەیەکی رەسمیدا پێکانی ئەو یاریزانەی لە
ئەژنۆیدا راگەیاندو بڵاویکردۆتەوە توشی پچڕاند بووە.
رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردەوە، ئەسینسیۆ ماوەی ٨ مانگ لە یاریگاکان
دووردەکەوێتەوەو وەرزی نوێ بۆ ئەو یاریزانە کۆتایی هاتووە.