نەهامەتییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید بەردەوامە

نەهامەتییەکانی یانەی ریاڵ مەدرید لە کاتی خۆ ئامادەکارییەکانی بەردەوامەو ئەمڕۆ چوارەم یاریزانی توشی پێکان بوو.

لە یاری دۆستانەی جامی پاڵەوانەکان کاتێک ریاڵ مەدرید ٧-٣ بە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید دۆڕا، لۆکا یۆڤیچی سڕبی و هێرشبەری نوێی ئەو یانەیە لە خولەکی ٢٣ توشی پێکان هات و نەیتوانی یاریەکە تەواو بکات.

رۆژنامەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، ئەو هێرشبەرە دوای ئەوەی لەگەڵ ئۆبلاک پێکیاندا داوە، توشی پێکان بووەو تا ئێستاش یانەی ریاڵ مەدرید ماوەی دوورکەوتنەوەی دیاری نەکردووە، بەڵام رۆژنامەکان باس لەوە دەکەن بەشداری جامی ئاودی ناکات لە وڵاتی ئەڵمانیا.

یۆڤیچ چوارەم یاریزانی یانەی ریاڵ مەدریدە لەم هاوینە توشی پێکان دەبێت دوای براهیم دیاز و ئەسینسیۆ و مێندی.




PM:08:10:27/07/2019