یانەی ریاڵ مەدرید گاریس بەیڵ دەهێڵێتەوە


گرێبەستی گواستنەوەی بەیڵ بۆ یانەی جوانگسۆی چینی شکستی هێناو یانەی ریاڵ مەدرید بڕیاریدا ئەو یاریزانە بهێڵێتەوە.

دوای ئەوەی بەیڵ بە تەواوی نزیکبووەوە لە یانەی جوانگسۆ سۆنینی چینی، خێزانی ئەو یاریزانە رەتیانکردەوە سەفەری وڵاتی چین بکەن و دواتریش ئەسینسیۆ توشی پێکان بوو.

راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان ئەمرۆ بڵاویانکردەوە، بەهۆی ئەو دوو هۆکارەوە ریاڵ مەدرید بڕیاریداوە بەیڵ بهێڵێتەوەو ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوو درێژە بە یاریکردن دەدات لە یانەی ریاڵ مەدرید.




PM:08:18:28/07/2019