یانەی ریاڵ مەدرید
دوا بڕیاری لەسەر پۆگبا داوەو ئەو یاریزانە لە گواستنەوەکانی ئەم هاوینە ناباتە
ریزەکانیەوە.
ئەمڕۆ رۆژنامەی
مارکا لێدوانێکی راهێنەری مانچستەریونایتد" سۆڵشایری بڵاوکردووەتەوەو
راهێنەرەکە دووپاتی دەکاتەوە ئەو یاریزانە لە وەرزی داهاتوو لە یانەی
مانچستەریونایتد بەردەوام دەبێت و پەیوەندی بە یانەی ریاڵ مەدرید ناکات.
هەروەها یانەی
ریاڵ مەدریدیش بە ناچاری بەرەو گرێبەستکردن لەگەڵ ڤان دی بیکی هۆڵندی دەچێت و لە
ئێستادا گفتووگۆکان بەرەو کۆتایی دەڕوات و چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوو
گرێبەستی نێوانیان رابگەیەندرێت.
بە پێی زانیاری
رۆژنامەی مارکا ئەو یاریزانە ٥٥ ملیۆن یۆرۆ لەسەر یانەی ریاڵ مەدرید دەکەوێت و
پێچەوانەی پۆگبا ١٠٠ ملیۆن یۆرۆ نرخەکەی کەمترە.