دەنگۆی چوونی نەیمار بۆ ریاڵ مەدرید سەرهەڵدەداتەوە

دەنگۆی چوونی نەیماری بەرازیلی بۆ یانەی ریاڵ مەدرید سەرهەڵدەداتەوەو یانەی پاریس سانجێرمان دەیەوێت ئەو یاریزانە بە مەدرید بدات تا بە یانەی بەرشەلۆنەی کەتەلۆنی.

بە پێی چەند سەرچاوەیەکی هەواڵیئەمرۆی لە ئیسپانیا، یانەی پاریس سانجێرمان نەیماری بە کەمتر بە ٢٠٠ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی یانەی ریاڵ مەدرید کردووە تا ئەو یانەیە ئەو یاریزانە بکڕێت، بەڵام تا ئێستا زیدان بەو داوایە رازی نیە.

ئەمە دوای ئەوە دێت، نەیمار سورە لە گەڕانەوە بۆ یانەی بەرشەلۆنەو هەوڵەکانی چڕكردووەتەوە، بەڵام ئیدارەی یانەی بەرشەلۆنە تا ئێستا هیچ هەوڵێکی رەسمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەناوە.

نرخی نەیمار لە ئێستادا زیاترە لە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆو ئەمەش وای لە بەرشەلۆنە کردووە هیچ هەوڵێکی رەسمی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نەنێت.



PM:07:26:06/08/2019