دەنگۆی دوورخستنەوەی زیدان دێتە ئاراوە


دوای دۆڕانە قورسەکەی بەرامبەر بە یانەی پاریس سانجێرمان لە جەولەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، دەنگۆی دوورخستنەوەی زیدان دێتە ئاراوە.
ئەمرۆ رۆژنامەکانی ئیسپانیا ناوی چەند راهێنەرێكیان بڵاوکردەوە، کە لە ئەگەری دوورخستنەوەی زیدان لە پۆستەکەی، ئەوا یەکێکیان شوێنەکەی دەگرنەوە.

بە پێی زانیاری رۆژنامەکانی ئیسپانیا ، هەریەکە لە خۆسیە مۆرینیۆو ئەلێگری ئیتاڵی و  ئەلۆنسۆو رائول گۆنزالێزی ئیسپانی، پاڵێوراوی سەرەکین تا شوێنەکەی  زیدان بگرنەوەو  ئەگەر یانەی ریاڵ مەدرید ئەو راهێنەرە فەرەنسیە دەربکات، ئەوا یەکێکیان راهێنان بە ریاڵ مەدرید دەدات.

یانەی ریاڵ مەدرید لە ٥ یاری ئەم وەرزە ئەنجامیداوە ١ یاری دۆڕاوەو دوو یاری براوە بووەو ٢ یاری یەکسان بووە.
 


PM:11:36:20/09/2019