یانەی ریاڵ مەدرید دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە


یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی تواناکانی دوو یاریزانی بۆ گەڕایەوە کەئەوانیش مۆدریچ وئیسکۆیە.
ئەمرۆ پێش یاری ئۆساسۆنا لە هەفتەی شەشەمی خولی ئیسپانیا، یانەی ریاڵ مەدرید راهێنانی بە کۆمەڵی ئەنجامداوەو تێیدا هەریەکە لە لۆکا مۆدریچ و ئیسکۆ توانیان لەگەڵ یاریزانەکانی تر راهێنان بکەن.
بڕیارە سبەی یانەی ریاڵ مەدریدلە شەشەم رووبەڕووبونەوەی لە خولی ئیسپانیا، میوانداری یانەی ئۆساسۆنا بکات و یاریەکە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام دەدرێت.
یانەی ریاڵ مەدرید ئێستا ١١ خاڵی هەیەو لەگەڵ یانەی بیلباو پێشەنگی خولی ئیسپانیایە.
 



PM:06:46:24/09/2019