لە کاتی یاری دێڕبی مەدریدی نێوانی ئاتلەتیکۆ مەدرید و ریاڵ مەدرید کاتێک شەوی شەممە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات، کاسیمێرۆ دزی لە ماڵەکەی دەکرێت .
راگەیاندنەکانی ئیسپانیا بڵاویانکردووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی خێزان ومناڵەکەی ئەو یاریزانە لە ماڵەوە بوون، بەڵام دزیەکە ئەنجامدراوەو تا ئێستاش پۆلیس نەیتوانیوە تۆمەتبارەکان بگرێت و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
ئەستێرەکانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە ساڵانە رووبەڕووی دزیکردن دەبنەوەو ئەمە جاری یەکەم نیە روودەدات.
کاسیمێرۆ یەکێکە لە یاریزانە سەرەکی و لێهاتووەکانی یانەی ریاڵ مەدرید و شەوی رابردوو ٩٠ خولەک یاری کردو بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت.