دورکەوتنەوەی پۆگبا راگەیەندرا

ئەمڕۆ راهێنەری یانەی مانچستەریونایتد، سۆڵشایەر، دوورکەوتنەوەی ئەستێرەی یانەکەی پۆل پۆگبای فەرەنسی بۆ ماوەی مانگێک راگەیاند.

سۆڵشایەر لە پرێس کۆنفرانسی پێش یاری وڵڤەرهامپتۆن دووپاتی کردەوە پۆگبا بەهۆی بوونی پێکان و ئازار لە ئەژنۆیدا، ماوەی ٤ هەفتە دووردەکەوێتەوە لە یاریکردن ئەمەش دوای پشکین بۆ ئەو یاریزانەو دەرکەوتووە جارێکی تر توشی پێکان بووەتەوە لە شوێنێکی تردا.

دەشڵێت" پێکانەکە زۆر نیەو تەنها ٣ تا ٤ هەفتە لە یاریگاکان دووردەکەوێتەوە.

پۆگبا ئەم وەرزە تەنها ٨ یاری ئەنجامداوەو  تەنها دوو گۆڵیشی درووستکردووە.




PM:06:22:03/01/2020