هاورد وێب ڕیاڵ مەدرید بایرن میونخ بە ڕێوە دەبات

لیژنەی ناوبژیوانان لە یەکێتی تۆپی پێی ئەروپی ناسراو بە{ یۆفا} هەستا بە دیاری کردنی ناوبژیوانی ئینگلیزی هاوارد وێب ، بۆ بە ڕێوەچوونی یاری چوونی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگی نێوان ڕیاڵ مەدرید و بایرن میونخ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.

هاوارد وێب لە ساڵی ٢٠١٠ یاری کۆتایی چامپیۆنز لیگی نێوان ئینتەرمیلان و بایرن میونخ لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی بە ڕێوە بردووە.

شاهۆ فایق

PM:09:34:26/04/2014