برایان وێتاكر پسپۆری پێشوو له كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له رۆژنامه‌ی گاردیان ، له راپۆرتێكی نوێ‌دا پیگه‌ی ئه‌لیكرۆنی ( الباب ) بریتانی بڵاویكرده‌وه ، ئاشكرایكرد كه ئەحمه‌د عوبێدی وه‌زیری پێشووی لاوان و وه‌رزشی عێراق بڕوانامه‌ی ( دكتۆرا )ه‌كه‌ی له چێشتخانه‌یه‌كی ( پیتزا ) له دانیمارك به‌ده‌سهێناوه.
ویتاكر له راپۆرته‌كه‌ی ده‌باره‌ی ئه‌حمه‌د عوبێدی وه‌زیری لاوان و وه‌رزشی پێشووی ووتی" بڕوانامه‌ی دكتۆراكه‌ی له په‌یمانگای ( ئه‌لبۆرگ بۆ زانسته‌كان ) دانپێنه‌نراو لە كانوونی یه‌كه‌می 2018 به‌ده‌ستهێناوه ".
په‌یمانگای ( ئه‌لبۆرگ ) له فرێكشهاون له باكووری دانیمارك بانگشه‌ی ئه‌و ده‌كات كه بڕوانامه‌ی ( ماسته‌ر و دكتۆرا و بڕوانامه‌ی پاش دكتۆرا ) ده‌به‌خشێت ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه یاسای دانیمارك دانی پێدا نانێت ، خاوه‌نده‌رایتیه‌كه‌ی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ كۆمپانیایه‌ك كه له بنه‌ڕه‌تدا وه‌كو چێشتخانه‌یه‌كی پیتزا تۆمار كراوه .
جێ باسه ئه‌حمه‌د عوبێدی پاش ئه‌وه‌ی كۆمپانیایه‌كی گشت و گوزاری درووست كردووه له توركیا ، مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی پێیه‌خشراوه له‌و ووڵاته .