ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 7-10-2020 ئه‌نجامه‌كانی قۆناغی دوانزه‌ی خوێندگاكانی عێراق ڕاگه‌یاندرا و یاریزانێكی تایكواندۆی كه‌ركوك نمره‌ی به‌رزی به‌ده‌ستهێنا .
ئه‌حمه‌د عبدولجه‌باری له دایكبووی (2001 ) یاریزانی تیپی تایكواندۆی یانه‌ی سۆلاڤ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامی له سه‌ر ئاستی خوێندن و وه‌رزشدا بۆان دوا و وتی " له ته‌مه‌نی پێنج سالییه‌وه و ه‌كاریگه‌ری برا گه‌وره‌كه‌م ( محه‌مه‌د ) كه یاریزانی هه‌ڵژاردی عێراق یاری تاكواندۆ ".
هه‌روه‌ها ووتیشی " لە سه‌ر ئاستی تازه‌پێگه‌یشتووانی عێراق دووه‌م و سێهه‌مم به‌ده‌ستهێناوه و له سه‌ر ئاستی لاوان دووه‌می كوردستان بووم " .
سه‌باره‌ت به‌و نمره‌یه له تاقیكردنه‌وه‌ی كۆتایی ساڵی ئه‌زموونه گشتیه‌كان به‌ده‌ستی هێناوه ئه‌و یاریزانه ووتی :" شكور بۆ خوا تووانیم تێكرای نمره‌ی (99 %) به‌ده‌ست بهێنم له به‌شی زینده‌یی ".
محه‌مه‌د دووپاتی كرده‌وه كه وه‌رزش به هیچ شێوه‌یه‌ك كاریگه‌ری نه‌بوو له سه‌ر خوێندنه‌كه‌ی ، گرنگ ئه‌وه‌یه له نیوانیاندا به‌رنامه رێژی هاوسه‌نگی هه‌بێت ، له هه‌مووشیان ئیراده‌ی خودی خۆت ".