لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ڕۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بۆ تێنسی سەرزەوی کە بە دووەم پاڵەونێتی گەورەی ساڵ دا دەنرێت ڕافایل نادالی ئیسپانی و یەکەمی ڕیزبەندی جیهان پاڵەوانێتیەکەی بەدەست هێنا دوای ئەوەی بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە کۆمەڵەیەک لە جۆکۆڤیچی سڕبی و دووەمی ڕیزبەندی جیهانی بردەوە.
سەرەتا جۆکۆڤیچ کۆمەڵەی یەکەمی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا ٦ -٣ ، دواتر ماتادۆر گەڕایەوە ناو یاریگاو سێ کۆمەڵەی لەسەر یەکی لە بەرژەوەندی خۆی بە کۆتا هێنا کە خاڵی کۆمەڵەکان ٧-٥ ، ٦-٢ ، ٦- ٤ بوو.
بەم ئەنجامە نادال بۆ نۆیەم جارە لە مێژووی خۆیدا پاڵەونێتی ڕۆڵاند گارۆسی فەرەنسی بەدەست دەهێنێت جێگای خۆی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندی جیهان بە هێزتر کرد.
ئا/ شاهۆ فایق