ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی دزەكانی كاسۆمۆڵی ڕاگەیاند

ئاسایشی سلێمانی، دەستگیركردنی دوو كەسی ڕاگەیاند كە لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە گەڕاجی كاسۆمۆڵی سلێمانی ئۆتۆمبێلێكیان دزیبوو.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی لە 22ی كانوونی دووەم، دوو تۆمەتبار هەڵدەستن بە دزینی ئۆتۆمبێلێك لە جۆری جێب لاریدۆ بە پسوڵەی ساختە لە گەراجی كاسۆمۆڵ لەناو بازاڕی سلێمانی، مەفرەزەكانی ئاسایش توانیویانە دوای پێنج ڕۆژ لە 27ی كانوونی دووەم هەردوو تۆمەتبار دەستگیر بكەن. 

هەر بەپێی ڕاگەیەندراوەکە" دوو تۆمەتبارەكە ناوییان (ب.ج.ج) و (ج.ج.ع) و لە كاتی لێكۆڵینەوە لەگەڵیان دانییان بە تاوانەكەیاندا ناوە".

روونیشکراوەتەوە، بەپێی ماددەی 443ی یاسای سزادانی عیراقی و بە فەرمانی دادوەر، دەستبەسەرن و لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە. 



PM:05:01:29/01/2021