مەزڵوم عەبدی لەسەر بارگرژی نێوان هێزەکانی رژێم و بەرێوەبەری خۆسەر لێدوانێکی بڵاوکردەوە

لەسەر بارگرژی نێوان هێزەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر و هێزەکانی سەر بە رژێمی سوریا لە هەدوو ناوچەی چوارچێوەی ئەمنی لە حەسەکە و لە قامشلۆ، مەزڵوم عەبدی رایگەیاند " هۆکارەکەی زهنیەتی نەگۆڕی رژێمە لە دیمەشق ".

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی " حەلعەرەبیە حەدەس " مەزلوم کوبانێ ئاشکرای دەکات کە بەم دواییانە وەفدێکی بەڕێوەبەری خۆسەر سەردانی دیمەشقی کردووەو بەڵام وەک هەموو جارێکی تر بەهۆی نە گۆڕانی زهنیەتی رژێمەوە لە دیمەشق هیچ سوودی نەبووە.

مەزلوم کوبانێ ئاشکرای دەکات بەهۆی ئەو گەمارۆ و دەستگیرکردنانەی هێزەکانی رژێم لە کەمپی شەهبا( ئاوارەی عفرینی تێدا نیشتەجێ یە)و لە شێخ مەقسود لە حەلەب لە دژی کەسوکاری هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەنجامی دەدەن و دەستگیریان دەکەن، ئەم کارانە بۆتە هۆی ئەوەی ئێمەش فشار لە هێزەکانی رژێم بکەین.

 

زانیارییە نا فەرمییەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هێزەکانی سوریای دیموکرات بە راشکاوی بە رژێمیان راگەیاندووە فشاری ئەوان بۆ سەر شەهبا و شێخ مەقسود لە حەلەب ئەمانیش فشار دەخەنە سەر هێزە ئەمنییەکان لە چوارچێوەی ئەمنی لە هەردوو شاری حەسەکە و قامشلۆ.

 

لەبارەی رووداوەکانی ئەمڕۆوە، راگەیاندنی فەرمی سوریا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە لە خۆپیشاندانی ئەمڕۆدا دژی هێزەکانی سووریای دیومکرات، ئەو هێزانە تەقەیان لە مەدەنی کردووە کەسێکیان کووشتووەو چوار خۆپیشاندەری تر بریندارن.

 

خۆپیشاندانەکان کە لەلایەن لایەنگرانی بەعسەوە رێکخرابوو وا بڕیار بوو دژی دەزگاکان و هێزەکانی بەڕێوەبەری خۆسەر ئەنجام بدرێت.



PM:01:31:31/01/2021