ژمارەیەک نوسەر و ڕۆژنامەنووس دەستگیرکراوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مەحکوم دەکەن

لەو ڕاگەیەندراوێکدا زیاتر لە ٣٠ نوسەرو ڕۆژنامەنووس چالاکوانی سیاسی ئاماژە بەوە دەکەن" ئەو ڕەفتارەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم دەکەین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی برا و خوشکانمان لە زیندانەکان دەکەین".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە" ماوەی مانگێکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگەی ھێزە ئەمنییەکانیەوە ، ھەڵمەتی تۆقاندن، دەستگیر و ڕاوەدونانی لەبەرامبەر چالاکانی  مەدەنی، مامۆستای زمانیی کوردی، شانۆکار، نوسەر و ڕۆژنامەنوسانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەستپێکردوە و بەپێی دوایین ئامار، زیاتر لە ١٠٠ کەسی خستۆتە زیندانەکانەوە، ژمارەیەکی بەرچاویش لەترسی گرتن،  خانەوادەکانییان جێھێشتووە و بەنایان بردۆتە بەر وڵاتانی دیکە . ھەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو ھێزە چەکدار و داپلۆسێنەرانە، لە نیوەشەودا ھەڵدەکوتنە سەر ماڵی ئەو گەنجانە و جگە لەدەستگیرکردن، بێحورمەتی بە خانەوادەکانیشیان دەکەن، سەرباری ئەمەش ھۆکار و شوێنی زیندانییەکان بەھیچ کەس ناڵێن و ڕەوشێکی دەروونی خراپیان بۆ کۆمەڵانی خەڵک لە ڕۆژھەڵاتی کوردستان دروستکردوە".

 

دەشڵێن" ئەم رەفتارانەی هێزە چەکدارەکانی حکومەتی ئێران، پێشێلکاریەکی ئاشکرای رێککەوتننامە و پەیماننامە جیهانییەکانی مافی مرۆڤە، بەتایبەتیش مافی ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی چالاکی سیاسی و پاراستنی شکۆی مرۆڤ". 

 

هاوکات لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە دەکەن، ئەو ڕەفتارەی کۆماری ئیسلامی ئێران مەحکوم دەکەین و داوای ئازادکردنی دەستبەجێی برا و خوشکانمان لە زیندانەکان دەکەین، لەو باوەڕەشداین ئەم رەفتارەی حکومەتی ئێرانی ناتوانێت تا کۆتایی دەنگی ناڕەزایی کپ بکات". 

 

ناوەکان:

 

١- شوان ڕەشید/ چالاکی مافەکانی مرۆڤ
٢- قادر نادر/ چالاکی مەدەنی
٣- نیاز عەبدوڵلا/ ڕۆژنامەنوس و چالاکی مەدەنی
٤- ھەردی دەروێش / رۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی
٥ - فایزە فوئاد / ئەندامی کنک، نوێنەری زەردەشتیانیی ئێراق
٦- کامەران محەمەد / ڕۆژنامەنووس و چالاکی مەدەنی
٧-بەھزاد موحسین/ مامۆستای زانکۆ، چالاکی مەدەنی 
٨- بوڕهان قادر، ڕۆژنامەنووس.
٩- سروە محمد/ چالاکی مەدەنی
١٠- فەرمان سادق/ ڕۆژنامەنووس.
١١- ھەژار ئەنوەر/ ڕۆژنامەنووس
١٢- رەنجدەر گراوی /چالاکی مافی مرۆڤ
١٣- شوان سدیق/ ڕۆژنامەنووس 
١٤- ئیبراھیم عەلی/ ڕۆژنامەنووس
١٥- ھیوا سەلام/ مامۆستای زانکۆ
١٦- نەھرۆ عاڵایی/ ڕۆژنامەنووس
١٧- فەرھەنگ قەرەنی/ نووسەر
١٨- ئارال کاکل/ ڕۆژنامەنووس
١٩- حەکیم ڕەشید/ چالاکی مەدەنی
٢٠- بنار چۆمانی/ چالاکی مەدەنی
٢١- تەھا سلێمان/ نووسەر
٢٢- موزەفەر ھەمزە/ لێکۆڵەر
٢٣- دڵپاک ڕێشاوی/ چالاکی مەدەنی
٢٤- فاتیمە موڕاد/ چالاکی مەدەنی
٢٥- دیاری خالید/ ڕۆژنامەنووس
٢٦- وەستا جەلال/ ھەڵسوڕاوی سیاسی
٢٧- مام فەرھاد/ چالاکی مەدەنی
٢٨- دڵشاد هه‌رته‌لی/رۆژنامه‌نووس
٢٩- ئاشتی شەھباز/ جالاکی مەدەنی
٣٠- ھێمن مەلازادە/ ڕۆژنامەنووس
٣١- ئاسۆس مەحمود/ ڕۆژنامەنووس
٣٢- هيوا عمر / ڕۆژنامەنووس
٣٣- ھەڵوێست عەبدوللا کەریم/ چالاکی مافەکانی مرۆڤ
٣٤- ھەرێم ڕەفعەت عبدللە / پارێزەر
٣٥- سیروان سابلاغی/ پارێزەر
٣٦- جەلال ھۆرێنی/ ڕۆژنامەنووس، چالاکی مەدەنی
٣٧- ھاوڕێ کرێکار/ ڕۆژنامەنووس



PM:02:27:03/02/2021